سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ماڵپەڕی سەربەخۆ
ماڵپەڕی پارتی سەربەستیی
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
| Written by ساردین - سوێد | |
| Wednesday, 03 January 2007 | |
من شیعرم ناوێ
من شیعرم ناوێ |
![]()
| - سوێد | |
| Saturday, 13 January 2007 | |
هه‌رگیز به خه‌یاڵمدا نه‌ده‌هـــــــات ڕۆژێک خــۆم له پێستی عاشقێکدا ببینمه‌وه، چ جـای خـۆم گیرۆده‌ی ئه‌وین ببم،کـــه‌چی ئێســـــــتا به خه‌یاڵمدا نایه‌ت عاشق نه‌بووبـم! ئایا ده‌شێت مرۆڤ بــه‌بێ له‌زه‌تی سه‌ریه‌شه‌ی عه‌شـق سه‌ربنێته‌وه ؟ داخۆ مرۆڤ له عه‌شق داماڵین چی لێ ده مێنێتـــه‌وه ! هـــه‌ڵبــــــه‌ت ڕۆبۆتێک ده‌بێ بۆ خۆی ، چونکه هیچ هه‌ست و بیرکردنه‌وه و خه‌مێکی بۆ داهاتوو نابێت. دابـڕان له ئه‌وین مه‌رگێــــکی کوشنده‌یه ، هه‌ر بۆیه هه‌نــــدێک جــــار ئه‌ویندارێک خۆشه‌ویسته‌که ی لـــه ده‌ستده‌دات، ئیــدی توانای به‌رگه‌گرتنی ژیانی نامێنێ و به‌رگری له ده‌ست ده‌دات . ئه‌وین، به‌هارو جــــوانی و تروسکه‌ی نوێبوونــــه‌وه‌ی ژیـــانی تێدایه، ژیانێک لێوان‌لێو له خۆشی و ئازار‌و ده‌رده‌دڵ گۆرینه‌وه . ئه‌وین، ئه‌و هه‌سته‌ت له‌لا ده‌بوژێنێته‌وه، که تۆ شتێک هــه‌یه له پێناویدا بژی و که‌سێک هه‌میشــه له چــــاوه‌ڕوانیتدایــــه، هه‌روه‌ک چۆن تۆ هه‌میشه له چاوه‌ڕوانی ئه و دایت . ژیان خه‌ونه بۆ هاتنه‌دی خــــه‌ونه‌کانمان پێویستمان به‌کارو به چاوه‌روانییه. هیچ خه‌ونیک به سانایی خۆی به‌ده‌سته‌وه نادا و به ئاسانیش به‌ده‌ست نایه‌ت،خـــۆ ئه‌گه‌ر له‌چاو تروکانێــکــدا به‌دی هات، ئه‌وه خه‌ون نه‌بووه ، به‌ڵکو واقع بووه‌و ئێمه لـــه به‌رامبه‌ریدا نابینا بووینــه. ته‌نها هۆو پاســاو بۆ بــه‌رده‌وامی ژیان و به‌رگه‌گرتنی، خــه‌ونه‌کانمانن، خـــه‌ونه‌کانمان ئــــاوی ژیانمان بوونه‌و هه‌میشـــه داری ئومێــــدی ژینیــــان ســــــه‌وز هیشتۆته‌وه. ســه‌یره‌که لـــــه وه‌دایــــه زۆر جـــار ده‌زانیـــــن خه‌ونه‌کانمان نایه‌نه‌دی و هـــاتنه دییـــان ئه‌سته‌مــه، کـــه‌چی ئینجاش خه‌بــــاتیان بۆ ده‌که‌ین و گیانی خۆمانی بۆ ده‌خه‌ینـه سه‌ر له‌پی ده‌ست . |
![]()
میوانانی بەڕێز هەموو لایەکتان بە خێر بێن بۆ ناو ماڵپەڕەکەم ماڵپەڕی گەرمین،
ئەو ماڵپەڕە بۆ ماوەیەک بە شێوەی تاقی کردنەوە بەڕێوە دەچێت ، دواتر دەست بە وەشان دەکات،
